ئارسناڵ بووه‌ قوربانی توانا بێ سنووره‌کانی میسی و ماڵئاوایی له‌ خوله‌که‌ کرد(وێنه‌ و فیدیۆ)
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئارسناڵ بووه‌ قوربانی توانا بێ سنووره‌کانی میسی و ماڵئاوایی له‌ خوله‌که‌ کرد(وێنه‌ و فیدیۆ)

مێسی ئه‌و یاریزانه‌ی که‌ هیچ سنورێک بۆ تواناکانی نیه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌حم به‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی ناکات ئه‌مشه‌و سه‌رکردایه‌تی به‌رشلۆنه‌ی کرد بۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ کاتێک  له‌ به‌رده‌م زیاتر له‌ ٩٥ هه‌زار هانده‌ر توانی سوپه‌ر هاتریک ( چوار گۆڵ) تۆماربکات و هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ یانه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌هێڵێته‌وه‌ .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئارسناڵ له‌ سه‌ره‌تا خوله‌که‌کان باشتر بینرا و سه‌رکه‌وتوو بوو له‌ تۆمارکردنی گۆڵێک له‌ ڕێگای نیکۆلاس بێندتنه‌ر له‌ خوله‌کی ١٨ . به‌ڵام ئامێری گۆڵتۆمارکردنی میسی که‌وته‌ کار و له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا سێ گۆڵی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌کی تۆمارکرد ، دوای  سێ خوله‌ک له‌ گۆڵه‌که‌ی بێندته‌ر به‌ موشه‌کێک گۆڵی به‌رامبه‌ری هێنایه‌وه‌ ، دواتر له‌ خوله‌کی ٣٧  دووه‌م گۆڵی تۆمارکرد و دوای پێنج خوله‌کی تریش سێهه‌مینی له‌ ٤٢ تۆمارکرد و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێهات .. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا ئارسن ڤینگه‌ر بۆ نیوه‌ی دووه‌م ڕیزه‌کانی ڕێکبخاته‌وه‌ و به‌ پلانێکی تۆکمه‌ یاریزانان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو یاریگا به‌ڵام له‌ نیوه‌ دووه‌میش بلوگرانا باشتر  بینرا و له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان کۆنترۆلی یاریگایان کردبوو ، هیچ ده‌رفه‌تێکی گۆڵ تۆمارکردنیان بۆ یانه‌ی میوان نه‌هێشتبووه‌ تاوه‌کو کۆتا خوله‌که‌کان یاریه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ به‌ڵام له‌ خوله‌کی ٨٨ میسی دواین بزماری له‌ تابوتی ئارسناڵ دا و به‌ جموجۆڵێکی تاکه‌که‌سی جوان چواره‌مینی خۆی و یانه‌که‌ی تۆمارکرد و یاریه‌که‌ به‌م ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێهات . به‌ڵام نابێت پێکانی یاریزانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئارسناڵ له‌بیر بکه‌ین وه‌کو فابریگاس و گالاس و ئارشاڤین که‌ یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌کان نه‌یانتوانی شوێنیان پڕبکه‌نه‌وه‌  به‌ تایبه‌ت له‌ هێلی به‌رگری که‌ لاوازیه‌کی زۆری پیوه‌ دیاربوو . به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رشا زه‌نگی مه‌ترسی بۆ ریال مه‌درید لێدا و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا  مێره‌نگی ده‌توانێت سنورێک بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی گواردیۆلا دابنێت ؟  یاخود ئه‌ویش قوربانیه‌کی تری سه‌رکێشیه‌کانی یانه‌که‌ ده‌بێت  .. ماوه‌ بڵێین له‌ یاری پێش کۆتایی خوله‌که‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ڕوبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ده‌بێته‌وه‌
گشت گۆله‌کان و هێرشه‌کان له‌ خواره‌وه‌ سه‌یری بکه‌

 FC Barcelona's Lionel Messi Of Argentina Reacts




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 776
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست